سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی خانەنشینی ئامرازێكی گشتگیری ماڵپهڕداره كه سەرجەم پڕۆسەکانی بەڕێوەبردنی کارەکانی خانەنشینی گشتی (حکومی) لە خۆ دەگرێت. هه‌روه‌ها ئەم سیسته‌مە سه‌رچاوه‌یه‌كی پشت پێبه‌ستراو و باوه‌ڕپێكراو و زۆر گرنگ ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به خانەنشینان و میراتگرەکانیان. ئه‌م سیسته‌مه به هاوكاری تیمێكی شاره‌زا له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و وەزارەتی پلاندانان و بەیارمەتی تەکنیکی ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ گەشەپێدان(UNDP) . ئەم سیسته‌مە به‌رپرسیارێتی و شەفافیەت له به‌ڕێوه‌بردنی کارەکانی خانەنشینی حکومی له‌خۆده‌گرێت.